یان كۆبیش له كاره‌كه‌ى دورخرایه‌وه پلاسخارتی هۆڵه‌ندی له‌جێگه‌ی داده‌نرێت
دوای سێ ساڵ له نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان, به پیچی به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان, یان كۆبیش له پۆسته‌كه‌ی دور ده‌خرێته‌وه ئافره‌تێكی هۆله‌ندی ده‌كرێته نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق كه پێشوتر وه‌زیری به‌رگری هۆله‌ندا بووه
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای كرد، جێنین هێنیس پلاسخارت، وه‌زیری پێشووی به‌رگری هۆڵه‌ندای وه‌ك سه‌رۆكی نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوه‌كه له عێراق ده‌ستنیشان كردووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، پلاسخارت، خاوه‌ن ئه‌زموونێكی 20 ساڵییه له كاری سیاسیی و دیپلۆماسی و په‌رله‌مانیدا.
پلاسخارت، له دایكبووی ساڵی 1972یه و یه‌كه‌م ژنه له‌سه‌ر ئاستی هۆڵه‌ندا، پۆستی وه‌زیری به‌رگری وه‌ربگرێت و له ماوه‌ی ساڵانی 2012 تا 2017 له‌و پۆسته‌دا بووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ناوه‌ندی، فه‌رمانده‌ی پشتیوانی، ده‌سته‌ی به‌رگری، هه‌ر چوار هێزه چه‌كداره شاهانه‌كانی له سوپا و ده‌ریایی، هێزه ئاسمانییه‌كان، پۆلیسی سه‌ربازی و پاسه‌وانی سنوور كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له وڵاتانی مالی، ئه‌فغانستان و عێراق له ئه‌ستۆ بووه، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بووه.
نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له ساڵی 2003 به بڕیاری ژماره 1500، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق پێكهێنرا و له ساڵی 2007یش ئه‌ركه‌كانی فراوانتر كران.
ئه‌ركی یونامی له عێراق، پێشكه‌شكردنی راوێژه به حكوومه‌ت، به‌تایبه‌تیش له‌و پرسانه‌ی تایبه‌ت به گفتوگۆی سیاسی و ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان و هاوكاریكردن له كاتی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئاسانكاری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكانی عێراق.