ناوی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان راده‌گه‌یه‌نرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 109 هه‌زار داواكاری له‌ رێگای ئۆۆنلاین بۆ كارمه‌ندی سه‌رسندوق پێشكه‌شكرا, به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌ڵێت “كۆمسیۆن ئاماده‌كاری ته‌واویكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت”، راشیده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2-9 ناوی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئاشكرا ده‌كرێت”.

شۆڕش حه‌سه‌ن به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگه‌یاند، كۆمسیۆن سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌ هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كانی ته‌واوكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت، وتیشی “هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ دواخستن یان دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردن، جۆره‌ قسه‌یه‌كه‌ له‌ ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كاندا ده‌كرێت و كۆمسیۆن له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ شتێكی به‌فه‌رمی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌”.
شۆڕش حه‌سه‌ن له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكرایكرد “كۆمسیۆن، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2-9 ناوی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ نوێنه‌ری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاشكرا ده‌كات”.

Back to top button