مایك پۆمپیۆ: پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور
ھێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجامداوه و تێدا تاوتوێی پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه.
ھێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی و حه‌یده‌ر عه‌بادی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكردووه كه پۆمپیۆ باسی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ھه‌ولێر له‌گه‌ڵ عه‌لاوی كردووه و جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور.
ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پۆمپیۆ له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا پشتیوانی له حكومه‌تێكی “نه‌ته‌وه‌یی و میانڕه‌و” له عێراق ده‌كات.
راشیگه‌یاندووه كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م كاته ھه‌ستیارانه‌دا جه‌ختی له به‌رگریكردن له سه‌ربه‌خۆیی عێراق كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یشی به‌وه‌كردووه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ركه‌وتوو”.