سه‌عدی پیره: قسه‌كردن له‌سه‌ر كاندیدكردنی د.به‌رهه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌نها بۆ بازاڕخۆشكردنه
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ ناو یه‌كێتی له میدیاكان بڵاو بویه‌وه, وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌بێت كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌ندامی یه‌كێتی بێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه قسه‌كردن له‌سه‌ر كاندیدكردنی د.به‌رهه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌نها بۆ بازاڕخۆشكردنه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند “ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له‌سه‌ر كاندیدبوونی د.به‌رهه‌م خۆی كاندید بكات ته‌نها قسه‌یه و باس ده‌كرێت، دووه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته به‌شی یه‌كێتی بێت ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌ندامێكی خۆی كاندید ده‌كات ئێمه كه‌سێك كاندید ناكه‌ین كه كاندیدی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت ته‌نها داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی ئه‌و كاندیده بێت كه ئه‌ندامی ئێمه‌یه و خۆمان كاندیدی ده‌كه‌ین”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: “تا ئێستا له‌ناو یه‌كێتی باسی خۆ كاندیدكردنی كاك د.به‌رهه‌م نه‌كراوه بۆیه من پێموایه ئێستا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ته‌نها بۆ بازاڕخۆشكردنه ئه‌گه‌رنا هیچ واتایه‌كی واقیعی نییه”.