به‌په‌له‌…ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر سوریا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ زنجیرە تەقینەوەیەك لەنزیك فڕۆكەخانەی دیمەشق روویداوە، سوریاش له‌و باره‌وه‌ دەڵێت:وێستگەی كارەبا تەقیوەتەوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەك باس لەوەدەكەن ئیسرائیل بۆردومانی كردووە.”

ئاژانسی سانای سوریا بڵاویكردۆتەوە.” فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی (مەزە) لەنزیك دیمەشق ڕووبەڕووی هیچ بۆردومانێك نەبۆتەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەڵكو دەنگی تەقینەوەكە لەئەنجامی تەقینەوەی وێستگەی كارەبا بووە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، كە ئیسرائیل مووشەكی لەبەرزاییەكانی جۆلانەوە رووەو ناوخاكی سوریا هەڵداوە، بەڵام لەلایەن هێزی بەرگری سورییەوە تێكشكێندراوە.

ناوەندی سوریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ نزیك دیمەشق كوژراوو برینداری لێكەوتۆتەوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی تاكو ئێستا ئیسرائیل و سوریا بەروونی باسی ئەو بابەتەیان نەكردووە.

Back to top button