نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌م ئاسته‌دایه‌.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 77 دۆلار و 69 سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.”

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 91 سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ھەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو 80 دۆلاری بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی 2014وە.

بەھۆی زیادبوونی یەدەگی نەوتی ئەمریکی و مەترسییەکان سەبارەت بە سستی گەشەی ئابووری جیھانیی، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزیوە.

ماوەی سێ ھەفتەیە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا ڕووی لە دابەزینە و لە یەک ھەفتەشدا 2%ی بەھاکەی لەدەستداوە.

Back to top button