گروپی شاخه‌وانی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

گروپی شاخەوانی ھەولێر ناونیشانی گروپێکی چالاکی وەرزشی شاخەوانیە بۆ ھەولێری پایتەخت.”

گرووپی شاخەوانی ھەولێر کە ھاوکات بەگروپی پایتەختی کوردستانیش ناوزەد دەکرێن ھەوێنی جوڵەیەکی وەرزشی و بەردەوامیەکی ناوازەی وەرزشی شاخەوانی ھەولێری پایتەختی کوردستانە، وەکو ئەوەی لە واڵی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکی گروپەکەدا بە ھەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی ھاتووە: لە پاش دوو ساڵ ماندووبوون و ئەنجامدانی گەشتی شاخەوانی پلانێکی نوێی شاخەوانی بۆ ئارەزوومەندانی وەرزشی -شاخەوانی و شاخرەوی- جێبەجێ دەکات بە پاڵپشتی و ھەماھەنگی- فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان- ئەم گروپە گرنگی دەدات بە پابەندبوونی دیسپلینەکانی شاخەوانی و ستاندارتی جیھانی .

گروپەکە بە ھەماھەنگی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بە بێ جیاوازی رەگەز و نەژاد و ئاین ھەموو کەس بێ بەرامبەر بەشداری پێ بکات لە گەشتەکانیان ھاوکات پاڵپشتی و رێنوێنیان بکات بۆ بەشدار بوون فێربوونێ ئەم وەرزشە گرنگە، کە رۆڵێکی ئێجگار کاریگەر ھەیە بۆ تەندروستی لەش و ئارامی دەروونی، بۆیە بە گرنگی دەزانێ کە وەرزشی شاخەوانی دەبێ بە رەچاوکردنی پاراستنی ژینگەی کوردستان و باپەندبوون بە پاراستنی سەلامەتی و رێزگرتن لە کاری چالاکی ھاوبەشی تیم ئەنجام بدرێت .

ئەمەش دەقی بڵاو کراوەکەی گروپی شاخەوانی ھەولێرە :

گرووپی شاخەوانی ھەولێر گرووپێکی فەرمی رێپێدراوە لەلایەن فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان. ئامانجی ئەم گرووپە گرنگیدانە بە ھەموو بەشەکانی وەرزشی شاخەوانی. مەرجەکانی بەشداری کردن چالاکیەکانی ئەم گرووپە تەنھا ڕێزگرتنە لە ڕێسا و یاساکانی گروپ و پاراستنی ژینگە.
بە بێ جیاوازی رەگەز و نەژاد و ئاین ھەموو کەس بێ بەرامبەر ئەتوانێ بەشداری گەشتەکان بکات. لەگەل کۆتا ھاتنی وەرزی ھاوین و گەرما دەست ئەکەینەوە بە گەشتەکانمان.
ئامانجمان ھاندانی خەلکە و بۆ بەشداری کردن و ئاشنا بوون بە وەرزشی شاخەوانی و ئاشنا بوون بە سروشتی جوانی کوردستان.
ھەموومان پێکەوە ھەنگاو بەرەو لوتکە و تەندروستیەکی باشتر.
سەلامەتی بەشدار بووان ئامانجی ئەم گرووپەیە.

ERBIL MOUNTAINEERING GROUP
is a permitted group by kurdistan mountaineering federation. Our aim is to encourage people to participate in the outdoor and mountaineering activities.
Regardless sex, race, and religion everyone can participates in our activities. The condition to participate is just respecting the group principles.
Trips are no cost.

 

Back to top button