ناوی كارمهندانی كۆمسیۆن بۆ رۆژی ههڵبژاردن ئاشكرا دهكرێت.
بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم له بارهی راگهیاندنی ناوی فهرمانبهرانی گرێبهست بۆ رۆژی دهنگدان دهڵێت.” ئەمڕۆ تیروپشك بۆ كارمەندان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.”
لهو بارهوه، (شۆڕش حەسەن) بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگهیاندوه.” كه لە پڕكردنەوەی فۆڕمی گڕێبەست بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نزیكەی 177 هەزار كەس ناویان تۆمار كراوە و كۆمسیۆن پێویستی بە 42 هەزار كەس دەبێت.”
هەروەها گووتیشی: بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەشێوەیەكی ئاشكرا تیروپشت بۆ كارمەندانی گرێبەست ئەنجام بدرێت.”