ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌سته‌ره‌ی دڵیان كردووه‌ هۆشیار بن.

قەستەرەی دڵ گرنگی زۆری هەیە لە دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی چەندین نەخۆشی دڵ، بۆ نموونە نەخۆشی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ، ناتەواوی زمانەكانی دڵ، گەورەبوونی دڵ، سەقەتییە زگماكییەكانی دڵ وەكو چوارینەی فالۆت یان بوونی كونی نێوان دوو سكۆڵەی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی سییەكان.”

ئەگەری روودانی ئاڵۆزییەكان لەكاتی تێستی قەستەرەی دڵ كەمێك زیاترە لە ئەگەری ئاڵۆزییەكان لەپاش تێستەكانی تری دڵ، بەڵام ئەم ئەگەرە یەكجار كەم دەبێتەوە ئەگەر لە لایەن تیمێكی شارەزاوە ئەنجام بدرێت.

مەترسی و ئاڵۆزییەكان كە لەوانەیە لەگەڵ قەستەرەی دڵ رووبدەن بریتین لە: خوێنبەربوون، دابەزینی پەستانی خوێن، جەڵتەی مێشك، تێكچوونی ریتمی لێدانەكانی دڵ، كۆبوونەوەی شلە لە دەوری دڵدا، نۆرەی دڵ، برینداربوونی خوێنبەرەكانی دڵ، ئەگەری هەوكردن، دروستبوونی تۆپەڵی بچووكی خوێنی مەییو لەسەر دەمی سۆندەی قەستەرە كە لەوانەیە ببێتە هۆی گیرانی یەكێك لە خوێنبەرەكانی لەش.

 

Back to top button