گهر دهتهوێت به ئاسنترین شێوه واز له جگهره بێنی ئهم رێكارانه بگرهبهر.
وازهێنان لەجگەرەكێشان بۆ ئاڵودەبووانی پێویستی بەبڕیارێكی سەخت و دژوار هەیە، چونكە شێوەیەك لەتێكەڵ بوونی پتەو هەیە لەنێوانیان.”
پسپۆرانی بواری تەندروستی مرۆڤ بەردەوام هۆشداریانداوە لەزیانە زۆرەكانی جگەرەكێشان، ئەوەش بەهۆی بوونی زۆری مادە كیمیاوییەكانی ناوی و خراپی لەسەر ئەندامەكانی جەستە، ئەمە بێجگە لەكاریگەری لەسەر دەوروبەرەكەی.
پێگەیەكی تەندروستی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە چەند هەنگاوێك هەیە بۆ ئەوەی جگەرەكێشەكان واز لەكێشانی جگەرە بهێنن، كە بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. دیاریكردنی بەروارێكی دیاریكراو بۆ وازهێنان لەجگەرەكێشان.
2. لەكاتی بێكاریدا خۆت سەرقاڵ بكەو بیر لەجگەرە مەكەرەوە.
3. زۆر ئاو بخۆرەوە، هەردەم كۆپێك ئاو لەلای خۆت دابنێ.
4. سوود لەو پارەیە وەربگرە كە بۆ كڕینی جگەرە خەرجی دەكەیت.
5. رۆژانە وەرزش ئەنجام بدەو باری دەروونیت ئارام رابگرە.
6. خواردنی تەندروست زیاتر بخۆ، بەتایبەتی میوەجات.
7. لەو كەش و هەوایە دووربكەرەوە كە جگەرەی تێدا دەكێشرێت.
8. بۆ دووركەوتنەوە لەجگەرەكێشان، هەوڵبدە خۆت بەشتێك سەرقاڵ بكەی.
9. پێویستە زانیاریت هەبێت دەربارەی زیانەكانی جگەرەكێشان.
10. رۆژانە تام و كێژ وەربگرە لەجوانیەكانی وازهێنان لەجگەرەكێشان.
11. هەرگیز باری دەروونیت پەیوەست مەكە بەجگەرەكێشان.
12. ئەوەت لەبیربێت جگەرە مادەی نیكۆتینی تێدایە، كە دواتر پێویستی بەچارسەری درێژ دەبێت.