پارتی به شاندێكی باڵا سه‌ردانی هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ ده‌كات.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان به وه‌فدێكی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی کۆ دەبێتەوە و، چاوەڕوانی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕانیشە.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئەمڕۆ شەممە، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد و بڕیاریشه سه‌ردانی چه‌ند حزبێكی دیكه‌ش بكات، هاوكات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌وه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیشدا كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت یان نا، چونكه هێشتا وه‌ڵام نهدراونەتهوه.”
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیز و هەکهەڵوێست و بە یەک شاند بچنە به‌غدا و دانوستان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقەوە بکەن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد و دواتر له ئاستی باڵایش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆ بوویه‌وه.