كه‌لار مامۆستایه‌ك به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئاراس جه‌نگی و خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌كاره‌كه‌ی لاده‌برێت

دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا حەیدەر محەمەد، به‌ هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ گروپی خیانه‌تكاری ڕه‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ یاریدەدەرێتی قوتابخانەی (شەھید ئارام) له‌ كه‌لار لابرا وله‌به‌رامبه‌ر مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ركاره‌كه‌ی پێشووی ده‌بێت به‌ڵێن بدات كه‌ قسه‌وسوكایه‌تی به‌ پارتی بكات .

مامۆستا حه‌یده‌رمحه‌مه‌د یاریدەدەری لەکارلادراوی قوتابخانەی (شەھید ئارام) ده‌لێت :”: ”بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار پێی گوتم، ئەگەر بچیتە سەر تەلەڤزیۆن و قسە بە پارتی و بارزانی بڵێیت، ئەوا من سزاکەت لەسەر لا دەبەم، ئەو قسەکردنی منی لەدژی ئاراس جەنگی و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری بە بەرگریکردن لە پارتی وەرگرتووە “.

یاریدەدەره‌ لەکارلادراوه‌كه‌ی قوتابخانەی (شەھید ئارام) گووتی:” پێش دوو ساڵ یەکێتی بووە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە وازی لەو حزبە ھێناوە و ھیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتییەوە نەماوە. گوتیشی: ”من سکاڵام لە وەزارەتی پەروەدە لەسەر بەڕێوەبەری پەروەدەی کەلار تۆمار کردووە، بەڵام ھیچ وەڵامێکم لەلایەن وەزارەتەوە نەدراوەتەوە و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلاریش دەڵێت، ھیچ حیسابێک بۆ وەزارەت ناکەم و فەرمانی وەزارەتیش جێبەجێ ناکەم”

مامۆستا حه‌یده‌ر محه‌مه‌د له‌ كاتی ڕوداوه‌كانی خیانه‌تی ره‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر وه‌كو كوردێكی نیشتیمان په‌روه‌ر توڕه‌ ده‌بێت و له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕه‌خنه‌ی توند له‌ ئاراس جه‌نگی ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گرێت ،دواتر له‌لایه‌ن بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار کە لە پشکی یەکێتی نیشتمانی كوردستانە، لێپرسینەوەی زۆر لەگەڵ مامۆستا حه‌یده‌ر محه‌مه‌د ده‌كات و سزای ده‌دات .

Back to top button