نێچیرڤان بارزانی:هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كرێت با كاك فه‌رید رێگه نه‌دات سندووق له سلێمانی دابنرێت
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی، له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی لێدوانێكی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رده‌وه كه پێشتر رایگه‌یاندبوو “ئه‌گه‌ر پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، با له سنووره‌كانی خۆی ئه‌نجامی بدات” ڕایگه‌یاند:” پارتی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی نه‌داوه، به‌ڵكو حكوومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌و هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا له هه‌موو كوردستان ده‌كرێت ، با كاك فه‌رید رێگه نه‌دات سندووق له سلێمانی دابنرێت”.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ناو یەكێتی و كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەرھەم ساڵح ڕایگه‌یاند: “ئەو قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نییە، لە ھەندێك لایەن باسكراوە، بەڵام بە فەرمی لە ھیچ شوێنێك باسنەكراوە، ئێمە سەرقاڵی رێكخستنەوەی ھاوپەیمانین، مەبەستمانە بەشێك بین لە چارەسەركردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق، ھەر پۆستكیش وەربگرین بۆ بەرژەوەندی نەك بۆ پشك پشكێنە و ئەو بابەتانەی ھەندێك راگەیاندن باسی دەكەن”.
لای خۆیه‌وه دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد رایگه‌یاند، “فەرید ئەسەسەرد بە نەفەسی ئەوانە قسە دەكات كە دەیانەوێ كوردستان دابەشببێت و قسەكانی گوزارشت لە رای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناكات و پێویستە یەكێتی وەڵامی بۆ ئەم قسانە ھەبێت”.