باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵده‌دات گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك تێكبدات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ ناو شاری كه‌ركووك ئه‌مه‌ش وه‌ك داواكاری كورد بۆ به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته روو، كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل هێزه‌كانی عێراق ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه بچێت”.
یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی ده‌لێت” له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایان ئه‌مریكا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌شلێت، مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ش ره‌زامه‌ندی هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شلێت، مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه هیچ كات نه‌یگوتووه كه ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركووك نه‌بێت، بۆیه ئه‌مه هه‌واڵێكی خۆشه، سه‌رچاوه‌یه‌كش له پارتی ده‌لێت” باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا زۆرترین پاره له‌رێگای دزینی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ده‌ست ده‌هێنن، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه سنور دار بێت، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه یه‌كێتی هه‌وڵده‌دات سنور بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی و ئیراهیم ئه‌حمه‌د پرۆژهكیان داوه‌ته میلیشیاكان و بالادهستانی عێراق كه گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه سنور دار بكات، به‌م شێوه‌یه بێت، (1500) كه‌س له هێزه‌كانی ئاسایشی بگه‌رێنه‌وه كه‌ركووك و سنوری ده‌سه‌ڵاتیان سنووردار بێت، گه‌وره‌ترین چه‌كیان بیكێسی بێت، پێشمه‌رگه‌ش ژماره‌یان دیاری كراوه بێت، چه‌كی قورسیان پێ نه‌بێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێت پارتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م پرۆژه‌یی باڵی خیانه‌تكاری یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌كانیانی ره‌تكردۆته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكات”.