دژە تیرۆری كوردستان لەسێ محوەرەوە هێرش دەكات

خواكوڕك
 
دژەتیرۆری سەر بەئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە سێ محوەرەوە هێرش دەكاتە سەر داعش لە ناحیەی بەرتللە، ئەو هێرشەش تاوەكو ئێستا بەردەوامە.
 
لیوا روکن معن ساعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دووی هێزی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لەو هێرشەدا سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو پووچەڵکراونەتەوە و زیاتر لە 50 بۆمبی چێندراو پووچەڵکراونەتەوە.
 
ناحیەی بەرتلە لە رۆژهەڵاتی موسڵ لە پارێزگای نەینەوا، ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زیاتر لە 60 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و زۆربەی دانیشتووانەکەی کریستیانن.
Back to top button