كه‌ركوك له دوای خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی هه‌مان ڕه‌فتاری داعش زیندوو ده‌كاته‌وه
له خیانه‌تی ڕهشی۱٦ى ئۆكتۆبه‌ردا، میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی و هیزه ئێرانییه‌كان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكارى ناو یه‌كێتی كه لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌رێگای خێانهتهكه بوو، پارێزگاى كه‌ركووك و ناوچە کوردستانییەکانی تریان داگیر كرد و لەو رۆژەوە تا ئێستا کەرکووک ئەو ناوچانە ئارامییان بە خۆیەوە نەدیووە ڕۆژ له دوای ڕۆژ كاری تێرۆریستی و ته‌عریبكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان له زیادبووندایه .
ئه‌میر خواكه‌ره‌م، قایمقامى شه‌رعیی داقووق،ڕایگه‌یاند: “له دادگای فیدراڵی عێراق تانه‌م له‌سه‌ر بڕیارى لابردنم له پۆستی قایمقامى داقووق داوه، كه ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن راكان سه‌عید، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك و ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقووقه‌وه ده‌ركراوه و چوومه دادگاى فیدڕاڵیی عێراق و دۆسێکهمیان له‌وێ كردووه و سكاڵام له‌سه‌ریان تۆمار كرد، ئه‌وانیش مانگى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بن، تاوه‌كوو روونى بكه‌نه‌وه بزانن له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك بڕیارى لادانم وه‌ك قایمقامى داقووق دراوه”.
قایمقامى شه‌رعیی داقووق گوتیشی: “بیانووه‌كانى ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه من له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكوومییه‌كانى داقووق ئاڵاى كوردستان‌م به‌رز كردووه‌ته‌وه و به‌شداریى ریفراندۆمم كردووه و بوونى په‌كه‌كه بووه له سنوورى قه‌زاى داقووق، له‌سه‌ر ئه‌و سێ خاڵه ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقووق نووسراویان بۆ لابردنم له پۆسته‌كه‌م ئاراسته‌ى راكان سه‌عید كرد و ئه‌ویش بڕیارى لابردنمى له پۆسته‌كه‌م ده‌كرد ، منیش پارێزه‌رم گرت و به‌شێوه‌یه‌كى یاساییانه ده‌مه‌وێت ڕێگه له بڕیاره‌كانیان بگرم”.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ۲۵ی۸ی۲۰۱۸، به گوڵه هاوه‌ن هێرش كرایه سه‌ر بینای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له كه‌ركووك، كه بریتین له كه‌ناڵی ئاسمانیی كه‌ركووك و نووسینگه‌ى كوردسات و گه‌لی كوردستان و كوردستانی نوێ، ته‌نیا زیانی مادیی لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی دورونزیك باسی له‌و هێرشه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كرد بۆ سه‌ر ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیان .
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه