حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو رۆژی پشووی راگه‌یاند

گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( سه‌فین دزه‌یی) رایگه‌یاند كه دوو رۆژ له مانگی دابێت پشووی فه‌رمیه له هه‌رێمی كوردستان”.
سه‌فین دزیه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه” به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه، پشوه‌كانی ساڵ دیاریكراوه، سه‌ری ساڵی كۆچییش ده‌بێته پشوی فه‌رمی له‌هه‌رێمی كوردستان، وتیشی:”ئه‌مساڵیش یه‌كی موحه‌ڕه‌م كه ده‌كه‌وێته ڕۆژی 11ی 9ی 2018 له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێم ده‌بێته پشوی فه‌رمی”.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”به‌هه‌مانشێوه ڕۆژی 10ی موحه‌ره‌میش كه به‌ڕۆژی عاشورا ناسراوه‌و ده‌كه‌وێته ڕۆژی 20ی9ی 2018، به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێم ده‌بێته پشوی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان”.