پارتی یه‌كێتی بێ منه‌ت ده‌كات له ده‌ست بردن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی

پاش ئه‌وه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د هه‌ره‌شه‌ی كردوو رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر پارتی دیه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكات با له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكات، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، پارتی بریاری هه‌ڵبژاردنی نه‌داوه ئه‌وه‌ی بریاری له هه‌ڵبژاردن داوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌شلێـ” ئێمه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین جا با كاك فه‌رید رێگا نه‌دا له ناوچه‌ی سلێمانی سندووق دابنرێت”.
چاودێرانی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه پێیان وایه ئه‌م وه‌ڵامه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی بێ منه‌ت كردنی یه‌كێتی بوو له‌وه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شتێك هه‌ره‌شه‌ی دوو ئیداره‌ی ده‌كات، با بێ منه‌ت بێت له‌وه‌ی بێكات به دوو ئیداره‌ی، چونكه پارتی ئه‌م لێدوانه ته‌نها به بۆچوونی كه‌سێك وه‌رناگرێت به‌ڵكو نیازی پشت ئه‌م بۆچوونه، بێ منه‌ت كرد”.
ماوه‌یه‌كه باڵی خیانه‌ت و یه‌كێتی هه‌ر كه بابه‌تێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نابێت له‌كوردستاندا هه‌ره‌شه دوو ئیداره‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جاره بێ وه‌ڵام نه‌مایه‌وه و له ئاستی بالای جێگری سه‌رۆكی پارتی وه‌ڵام درایه‌وه، بێ منه‌ت كران له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ویستی دابه‌شكردنی كوردستانتان هه‌یه بێ منه‌ت بن، فه‌رمووی لێ كردن”.