فهرید زامدار: سهركردایهتی سیاسی عێراق گهڕانهوه بۆ لای بارزانی و مڵكهچی ئهو واقیعه بوون
نووسەر و راوێژكاری پێشووی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، فەرید زامدار، دەڵێت: “پارتی چەكێكی بە دەستەوەیە كە نكۆڵیی لێ ناكرێت.
فەرید زامدار، نووسەر و رۆژنامەنووس و راوێژكاری پێشووی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی یەكێتی رایگهیاند: “پارتی لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانەوە چەكی (هەڵبژاردن لە كاتی خۆی) لە شان كردووە و بەهێزترین چەكە كە نكۆڵی لێ ناكرێت، رەنگە هەر حزبەو لە روانگەی بەرژەوەندیی خۆیەوە قسە لەسەر هەڵبژاردن بكات، بەڵام هەر حزبێك پشتگیری لە كاتی دیاریكراوی هەڵبژاردن بكات، بڕوا ناكەم ئەو حزبە بێت لە جەماوەری خۆی بترسێت”.
نووسەر و رۆژنامەنووس و راوێژكاری پێشووی سكرتێری گشتی یهكێتی ڕاشیگهیاند:” هەڵبژاردن هەر دەكرێت، ئەوەی ئێستا پەلەقاژێی دواخستن دەكات، خۆی شەرم دەكات بە فەرمی باسی بكات و ناچار بە هەندێك سەركردە و كادیری خۆی لە خوارەوە دەڵێت هەڵمەت دەست پێبكەن، ئەگەرنا بەشێك لە دڵەوە حەز دەكەن هەڵبژاردن دوا بكەوێت”.
فهرید زامدار گوتیشی: “ئێستا دەبینرێت سەركردایەتیی سیاسیی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ لای بارزانی، ئەمە دەرخەری ئەو راستییەیە كە دەبێت سەركردایەتیی سیاسیی عێراق پەشیمان بووبێتەوە لەو لوتبەرزییەی كە كاتی خۆی هەیانبوو، وایان دەزانی بە ئاسانی دەست دەگرن بەسەر كوردستاندا، ئێستایش بەسەركردایەتیی سیاسیی عێراق دەڵێینەوە كە كوردستان خاوەنی قەوارەی خۆیەتی و پێشمەرگەیش پارێزەری ئەو قەوارەیەیە”.