عه‌بادی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئێران، بۆ ڕازی کردنی ئێران یاری بەچارەنووسی گەلەکەمان ناکەین

لەگەڵ ئاۆز بوونی دۆخی عێراق و قولبوونەوەی نەکۆکیەکان و زیادبوونی دەستێوەردانی ناوچەی بەتایبەت لەلایەن ئێران لە پرسی پێکهێنانی حکومەت، عه‌بادی له‌ نوێترین لێدوانیدا و پێش دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نى نوێی نوێنه‌ران، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئێران.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق و سه‌رۆكى ئیئتیلافی نه‌سڕ، له‌باره‌ى ئاماده‌بونى له‌ دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێی په‌رله‌مانى عێراق، گوتی: “سبه‌ینێ به‌ سیفه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران له‌دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ ده‌بم”.

 

سه‌باره‌ت به‌ فالح فه‌یاز، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانى لیسته‌كه‌ى و له‌ڕۆژانى ڕابردوودا هه‌رسێ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانى و ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى لێوه‌رگرته‌وه‌، ڕای گه‌یاند: “فالح فه‌یاز نوێنه‌رایه‌تی لیستى نه‌سڕ ناكات و ئه‌گه‌ر به‌ناوى لیسته‌كه‌مانه‌وه‌ لێدوان بدات، ده‌یده‌ینه‌ یاسا”.

 

عه‌بادی، كه‌ وه‌ك له‌ میدیاكاندا باس ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌م وه‌ربگرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانى ده‌كرێت ، سه‌باره‌ت به‌ ئێران ڕای گه‌یاند: “له‌پێناو ڕازیكردنى تاران و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌وه‌، یارى به‌چاره‌نووسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، ناكه‌ین”.

هه‌روه‌ها، گوتیشی: “مافى هیچ ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ نییه‌ ئاوى ڕووبارى كارۆن له‌ شه‌تى عه‌ره‌ب ببڕێت و له‌و باره‌شه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین”.

Back to top button