مالیکی خۆی یەکلایی کردەوە، دەلێت خۆم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید ناکەم
لەگەڵ زیاتر بوونی ملمڵانێی نێوان لیست و پارتە شیعەکانی عێراق لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، ئه‌مڕۆ مالیكی له‌باره‌ى كاندیدبوونى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، خۆى یه‌كلایی كرده‌وه و بڕیارێكى پێشووى، دووپات ده‌كاته‌وه.
نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/ 9/ 2018 ده‌ریكردووه، ڕای گه‌یاند: “پێش چه‌ند ساڵێك ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاند، كه خۆم بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ناكه‌م، ئه‌وكات سوور بووم له‌سه‌ر بۆچوونه‌كه‌م”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه ئێستاش پابه‌نده به‌و بۆچونه‌وه‌ى و پێیوایه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان واده‌خوازن، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “بڕیاره‌كه‌م دووباره ده‌كه‌مه‌وه، خۆم بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكه‌مه‌وه، هۆكاریش هه‌مان هۆكار و تێڕوانینی جارانه”.
سوپاسى ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ش ده‌كات، كه داوایان لێكردوه خۆى بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات. مالیكی له‌درێژه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه پشتیوانى له‌و كه‌سه ده‌كات به‌رپرسیارێتییه‌كه وه‌رده‌گرێت: “بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه بچێته‌وه سه‌ر ڕاسته ڕێگاى خۆى”.
له‌هه‌ردوو خولى 2006 تا 2014، نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بوو.