فازڵ میرانی له دانیشتنی سبه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌لنابژێردرێت
تائێستا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وامه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێكی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدان, له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شانده‌كه له‌گه‌ڵ عه‌مارحه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه كۆبوویه‌وه, فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێك بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، بۆئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه‌دا ده‌نگی پێ بدرێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردی له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له به‌غدا، میرانی گوتی، “هێشتا دیار نییه ئاخۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سبه‌ی داده‌نیشێت یاخۆد نا”.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووپاتیكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی به‌ڕێوه‌ش بچێت، ئه‌وا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵنابژێردرێت، تا ئه‌وكاته‌ی كوتله‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌گه‌نه رێككه‌وتن”.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی چواره‌م خولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی نوێنه‌ران، كۆمار و وه‌زیران نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
له‌كاتێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی سوننه‌یه، كوتله سوننیه‌كان هه‌ریه‌ك له ئوسامه نوجێفی، جێگری سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، پارێزگاری ئه‌نبار و ته‌لال زه‌وبه‌عی، سه‌ركرده له ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاندید كردووه، به‌ڵام تائێستا سوننه‌كان نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و سێ كاندیده یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.