سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ئه‌نجامده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق, 3/9/2018 وه‌ك ده‌ستپێكی یه‌كه‌مین دانیشتنی خوالی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری كرد, وا بڕیاره سبه‌ی دانبشتنه‌كه به‌رێوه‌بچێت, له دنیشتنه‌كه‌دا ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی نوێی ئه‌و خوله رابگه‌یه‌ندرێت.
به‌ختیار جه‌بار شاوه‌یس ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندووه، رۆژی 3ی ئه‌یلول دانیشتنی یه‌كه‌می خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجامده‌درێت و به‌پێی كارنامه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌ش هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق وتاری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، وتیشی “هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله نوێیه، دیاری ده‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه”.
د. به‌ختیار شاوه‌یس راشیگه‌یاند، له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی نوێی خولی چواره‌م ده‌خوێندرێته‌وه‌و له بڕگه‌ی كۆتاییشدا سه‌رجه‌میان سوێندی یاسایی ده‌خۆن، وتیشی “ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرابێت، هه‌ڵبژاردنیش ده‌كرێت بۆ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی”.