پەیامێكی بەپەلە لە ئەدەهەم بارزانیەوە بۆ راگەیاندنەكان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/0000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000253453465553546354.jpg)
خواكوڕك
لە پەیامێكی دا كە وێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەدەهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لەكەناڵەكان دەكات پەخشی راستەوخۆی بەرەگانی جەنگ لە ئۆپەراسۆنی رزگار كردنی مووسڵ رابگرن و دەلێت زیانی زۆری بە پێشمەرگە دەگەێنێت.
لە پەیامەكەی دا هاتووە، بۆ هه‌موو كاناله به‌رێزه‌كانی ته‌له‌فزیون ، كه رۆمالی پڕوسه‌ی ڕزگاركردنی شاری موسل ده‌كه‌ن ، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك تكاتان لێده‌كه‌م كه ئه‌م جۆره په‌خشه زیندووه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ری پێشمه‌رگه رابگیرێت ، ئه‌م شێوازه له زور به‌ی زوری كاناله‌كان به دی ده‌كرێت له پشت یان ته‌نشت پێشمه‌رگه دیمه‌نه‌كان و خاله دوره‌كان پێشان ده‌درێت كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین هاوكاری بۆ هێزه‌كانی هه‌واڵگه‌ری دوژمن و دژ به پێشمه‌رگه سود لێوه‌رده‌گیڕێت
دەقی پەیامەكە
بۆ هه‌موو كاناله به‌رێزه‌كانی ته‌له‌فزیون ، كه رۆمالی پڕوسه‌ی ڕزگاركردنی شاری موسل ده‌كه‌ن ، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك تكاتان لێده‌كه‌م كه ئه‌م جۆره په‌خشه زیندووه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ری پێشمه‌رگه رابگیرێت ، ئه‌م شێوازه له زور به‌ی زوری كاناله‌كان به دی ده‌كرێت له پشت یان ته‌نشت پێشمه‌رگه دیمه‌نه‌كان و خاله دوره‌كان پێشان ده‌درێت كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین هاوكاری بۆ هێزه‌كانی هه‌واڵگه‌ری دوژمن و دژ به پێشمه‌رگه سود لێوه‌رده‌گیڕێت ، داوا ده‌كه‌م ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت و له لایه‌ن فه‌رمانده‌هی گشتی ده‌ستوراتی پێویست ده‌ربكرێت كه ڕێگری له‌م كاره بكرێت . ئه‌گینا به بۆ چۆنی من زه‌ره‌رێكی گه‌وره ده‌كه‌ین و له هه‌مان كاتیش دا كومه‌لێك له پێشمه‌رگه مه‌شغولی كامیراكان ده‌بن .
براتان
ئه‌دهه‌م بارزانی
٢٠-١٠-٢٠١٦
كاتژمێر ١١ به‌یانی