هاوپه‌یمانیه‌كی نوێ له عێراق پێكهێنرا كه 11 كوتله‌و لیست له خۆی ده‌گرێت
له درێژه‌ی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق, كه‌مێك به‌ر له ئێستا كوتله‌یه‌ك پێكهێنرا كه 11 كوتله‌و لیست له خۆی ده‌گرێت, وا بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا فراوانتر بكرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه، به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی ماده‌ی 76 له ده‌ستوری عیراقی و په‌یوه‌ندیدار به گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، بڕیاردراوه كوتله‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی پێكبهێنرێت، كه له ژماره‌یه‌ك له لیسته براوه‌كانی په‌رله‌مان پێكدێت.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، كوتله‌كه له‌م 11 لیسته پێكهاتوه “سائیرون، نه‌سڕ، ئیئتیلافی وه‌ته‌نیه، ره‌وتی حیكمه، هاوپه‌یمانی قه‌راری عیراقی، به‌ره‌ی توركمانی، به‌یارق ئه‌لخه‌یر، پێكهاته‌ی سابیئی، مه‌سیحی، ئێزدی و عابیرون”.
له‌باره‌ی كوتله‌كه‌شه‌وه، عه‌لی مه‌هدی ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عیراق له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه، گه‌وره‌ترین كوتله پێكهێنراوه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراقیش له‌و كوتله‌یه ده‌بێت.