خامه‌نه‌یی: خۆتان بۆ شه‌ڕێكی دوورمه‌ودا ئاماده‌بكه‌ن
له‌گه‌ڵ ئالۆزتربوونی په‌یوه‌نده‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران, زیاتر بوونی گوشاره ئابوورهیهكان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران داوای ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی دوورمه‌ودا ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده تازه دهستبهكاربووهكانی سوپا و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه هێزی ئاسمانی، خامه‌نه‌یی داوایكرد، خۆیان بۆ جه‌نگێك ئاماده بكه‌ن كه به‌پێی پێدراوه سیاسییه‌كان له ئێستادا روونادات و له‌داهاتوودا هه‌ڵده‌گیرسێت، بۆیه پێویسته ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ین.
له‌ماوه‌ی رابردوودا عه‌لی خامه‌نه‌یی زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریی له‌سوپادا كرد و كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئاڵوگۆڕ پێكرد و چاودێرانیش ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له ئێران ناوده‌نێن.