ئێران له شاخی سورێنی سنوری سلێمانی موشه‌كی بالستی دروستده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی رۆیته‌ری, هه‌والێكی له باره‌ی موشه‌كی بالستی ئێران بڵاو كرده‌وه كه له ئێستادا ژماره‌یه‌كی راده‌ستی گرووپه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سود له چۆنیه‌تی دروستكردنی وه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به چه‌ند شوێنێك كردووه كه له ئێستادا بۆ دروستكردنی موشه‌كی بالستی به‌كار دێت له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای ئێران, كه ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانی له رۆژهه‌لاتی به‌غداو , جه‌رفولسه‌خه‌ر له باكوری كه‌ربه‌ڵاو پێگه‌یه‌كی تریش له هه‌رێمی كوردستان.
به پێی هه‌والێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی كه زمان حاڵی نه‌وه‌ی نوێ یه كه له ئێستادا شاسوار عه‌بدالواحید سه‌ركردایه‌تی ده‌كات, ئاشكرای ده‌كات كه ئێران له ناوچه‌ی شاخی سورێن كه ده‌كه‌وێته سلێمانی ئه‌و بنكه سه‌ربازیه‌یی داناوه بۆ دروستكردنی موشه‌كی بالستی.