پانۆرامای پیلانگێڕیەکان دژ بەکوردوپارتی …

مەلا ھەندرێن

پاش ئەوەی یەکەم ھەڵبژارد بۆ خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە 19/5/1992بەرێوە چوو . باشووری کردستان لە قۆناغی بزووتنەوەیەکی چەکداری و سیاسی ، پەریەوە بۆ قۆناغی دامەزرادنی چوارچیوەیەکی سیاسی و کارگیری و یاسایی نیمچە سەربەخۆی خاوەن دۆست و پاڵپشتی نێودەوڵەتی . بەمەش باشوری کوردستان لە چوار چیوەی دیفاکتۆیەکی مرۆیی بەھرەمەند بە پارێزبەندی نێودەوڵەتی، ،بەدامەزراندنی پەرلەمان و دامەزراوەکانی تر ، یەکەم ھەنگوەکانی بۆ بنیات نانی سیستەمێکی دێمۆکراسی دەست پێ کرد.ئەمە گەورەترین سەرکەوتن و یەکەم دەست کەوتی سیاسی و کارگیری بوو ،کەحزبەکانی بەرەی کوردستانی لەوسەردەمە بەدەستیان ھێنا ـ ئەوێ رۆژێ دوژمنانی کوردستان ، واتا ووڵاتانی داگیرکەر بە ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، فرە نارەحەت و دڵگیر بوون و زیاتریش لەمە بەوە سەخڵەت بون کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ،زۆرینەی دەنگی خەلکی کوردستانی ھێناو بووبە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان .

بۆیە ھەرزوو ،ووڵاتانی داگیرکەرولەپشت پەردەشەوەـ گەورە دوژمنی کورد ،« بەریتانیا»دۆخەکەیان ئالۆزکرد و پارتییان لەبەردەم دوو ئەگەری تاڵ دانا .یەکەم/ رەت کردنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لەلایەن یەکێتی و رازی نەبوون بەوەی کە پارتی زۆریینەو براوەی یەکەم بێت . ئەمەش بۆ ئەزموونی سیاسی و کارگیری ھەرێمی کوردستان بەرەنجامی زێدە خراپی نیشان دەدا وئاشتەوایی کوردستانی دەخستە بەردەم مەترسیەوە .دووەم/رازی بوونی پارتی بە دەست ھەڵگرتن لە سەرکەوتنەکەی خۆیی و بەخشینی کورسییەکی پەرلەمان بە یەکێتی . ئەم دابەشە(fiftyبەfifty)یەی ئەوکاتە ش ،سیناریۆیەکی ژەھراوی دوژمنانی کوردستان بوو ، کە مەبەستیان بوورێگابگرن لەوەی پارتی ببیتە ھێزی یەکەم و بریاردەرو خاوەن دەسەڵاتی کوردستان . ئەگەرچی پارتی لەپێناو بەرژەوەندی گەلی کوردستان دەستی لە مافی خۆی ھەڵگرت و بە سیستەمی فیفتی ـ فیفتی رازی بوو .

بۆئەوەی فتیلی ئاگری شەری ناوەخۆ لە ئەزموونەکە دوور بخاتەوە . بەڵام تەنھا دوای دوو سال ، واتا لەسەرەتای ساڵی 1994 شەرێکی کارەساتباری ناوەخۆ ، بەفیتی داگیرکەران دەستی پێکرد . ئامانجی دووژمنان لەم شەرە ، لەناوبردنی پارتی و ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بوو ، بەڵام دوژمنان لەمیانی شەری ناوەخۆ ، تەنھاچەند ئامانجێکیان بەدەست ھێنا لەوانەش:_یەکەم/تێکدانی یەکریزی نێوماڵی کوردو دورست کردنی شەرو دووبەرەکی و ئاژاوە لەکەردستان .دووەم/راگرتن و پەک خستنی پرۆسەی سیاسی و کارگێری و دورست کردنی دوو ئیدارەیی لەکوردستان ـسێیەم/ رێگاگرتن لە ئەنجامدانی خولی دووەمی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان . چونکو پییان وابوو لەھەلبژاردنی دووەم ، پارتی زۆریینەیەکی گەورە بەدەست دەھێنێت و ئەزموونی ھەرێمی کوردستانیش دەبێتە دیفاکتۆیەکی نێودەوڵەتی ئاوا کەرەنگە جۆرێک لەسەربەخۆیی بەدەست بھێنێت .چوارەم /سوک کردنی حزبی کوردی لەپێش چاوی خەڵکی کوردستان وبێ ئەرزش کردنییان ، بۆ ئەوەی ھەرلەرێگای نارەزایی ناوەخۆیی کۆتایی بەدەسەڵاتداری کوردستانی بھێنن .

بەڵام ئەزموونی ھەرێمی کوردستان ،لەبەر چەند ھۆکارێک توانی تاروخانی رژێمی سەدام ، لەبەرامبەر پیلانگێری دوژمنان لەسەر پێی خۆی بوەستێت ،کەئەمانەن :_ ( ١ )ھەبوونی چەند دۆستێکی بەھێزی نێودەولەتی وەک ئەمەریکاو فەرەنساوئەلمانییا.( ٢ ) بەرقەراری بریاری 688 ی نێودەولەتی ومانەوەی پارێزبەندی ئاسمانی .(٣) مانەوەی رژێمی سەدامی دیکتاتۆر لەدەسەلاتی عێراق .( ٤ ) لەسەرپێ مانەوەی بەھێزی پارتی و بارزانی ، وەک خاوەنی راستەقینە و سەرەکی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان .

بەڵێ ، بەرووخاندنی رژئمی سەدام،قۆناغێکی تازە رووی لە ھەرێمی کوردستان کرد ، لەم قۆناقە تازەدا ، کورد چەند شتێکی لەدەست داو چەند شتێکی تازەشی بەدەست ھێنا . دەتوانین شتەبەدەست ھاتوەکان بەم جۆرە پۆلین بکەین :_ یەکەم/ خەونی لەناوچوونی درندەترین دووژمن ،کەرژێمی سەدام بوو ھاتەدی ،بەمەش مەترسییەکی زۆرگەورەو دێوەزمەی سیاسەتی ئەنفال و کێمیا باران و جینۆسایدی کورد ،لەبەیین چوو .دووەم/ پێشمەرگەی کوردستان توانی ببێتە ھاوبەشێکی گەرەو مەیدانی ھێزەکانی ئەمەریکا لەپرۆسەی روخاندنی رژێمی سەددام .لەدیرۆکی کورد ئەمە جاری یەکەم بوو کە پێشمەرگە بچێتە نێو پرۆسەیەکی سەربازی نێودەوڵەتی ، بۆیەش توانی لەمیانی پرۆسەی رووخاندنی سەدام . تەواوی خاکی کوردستان رزگار بکات .سێیەم/ قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان بووبە قەوارەیەکی دان پیادانراوی دەستوری لە چوارچیوەی سیستەمێکی فێدرالی لەعێراق ـ ئەو دەستوورە ھەمیشەییە لە2005گەلی عێراق دەنگی پێداو لەکۆمەلەی گشتی نەتەوە یەکگەتووەکایش دان پیانانی بۆکرا . چوارەم/بوژانەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستان و زۆرباش بوونی ژیان و گوزەرانی خەلکی کوردستان. پێنجەم /بونیات نان و پێشکەوتنی بواری پەیوەندییە دبلۆماسی و نێودەولەتییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاستێکی زۆرباڵا . ئەمانەو کۆمەڵێک دەستکەوتی تریش ، بەھۆی رووخانی سەدامەوە بەدەست ھاتوون . بەڵام رووخانی رژێم ھەندێک دەست کەوتیشی لە ھەرێم وەرگرتەوە ،لەوانەش نەمانی پارێزبەندی نێودەولەتی و گەرانەوەی سەروەری خاک و دەسەلاتی عێراق وپابەندکردنەوەی ھەولێر بەبەغدا و کۆتایی ھاتن بەسەربەخۆیی ئابووری ھەریم لەرووی بودجەو پارەو بانک و بازار.ھەروەھا کۆتایی بە پەیوەندییە نێودەولەتییە راستەوخۆکانیش ھات و ئەوسەربەخۆییە کەلتوری و کۆمەلایەتییە ی دوانزە سال بوو خەلکی کوردستان لەعێراقی عەرەبی بەدەستی ھێنابوو ـ بەرووخانی سەدام لەدەستی داو جارێکی تر ھەژموونی کەلتووری و کۆمەلایەتی عەربی کاریگەرییە خراپەکانی خۆی گیرایەوە بۆ کوردستان ـ بۆیە دەتوانم بلێم رووخانی سەدام ، چەند سوودی ھەبوو بۆ کورد ، ئەوەندەش زیانی لێ داویین . چونکو ئەگەرچی شیوەو بچمی دەسەلات لەبەغدا گۆرا ، بەلام ئەقلییەت و باوەری دوژمنایەتی کردنی مافەکانی کورد ھەروەک خۆیەتی .

بۆیە ململانێ لەگەل بەغدایەک کە دۆستی کۆمەلگەی نێودەولەتی بێت وخاوەنی سەروەریەکانی خۆی بێت ،زۆر زەحمەت ترە لە بەغدایەک کەسەدام تیادا فەرمان رەوابوو . ئەوەتە لەچەندسالی رابردوو بینیمان کەبەغدای دوای سەدام چەندین جار بەشداری پیلانگێری ھەریمی کردووە بۆ لەناوبردنی کوردستان . یەکێک لەئامانجە ھەرەسەرەکیەکانی دورست کردنی داعش و بەھێزکردنی ، لەناوبردنی ھەرێمی کوردستان بوو .برینی بودجە وقووتی خەلکی کوردستان لەلایەن مالکی و پاشان عیبادی ودورست کردنی نارەزایی و خۆنیشاندانەکان دژی پارتی و بارزانی ،بەشێکی دانەبراوی زنجیرەی پیلانگێریەکانی داگیرکەران بوو . لەکۆتاییش گەورە کودەتا و پیلانگێری بۆ لەناوبردنی ھەرێمی کوردستان .لە16ی ئۆکتۆبەری پارسال بەدەست کێشی گروپی خیانەت کاری ناو یەکێتی ،بەرێوە چوو . کە ھەم دیس ئەگەر پێشمەرگەکانی پارتی و رێبەرایەتی سەرۆک بارزانی نەبوا ، ئەوە کۆتایی بەم ئەزموونە دەھات .

ێستاش کوردستان و رابەرایەتییەکەی رووبەرووی پیلانگێرییەکی تازە بوونەتەوە ، کەبرییتیە لەو ھەوڵەی کەدەیانەوێت ھەلبژاردنی خولی پینجەمی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن . ئەم جارەش وەک پیلانگیریەکەی سالی 1992پارتییان خستۆتە بەردەم دوو رێگا ،یەکەم/ دواخستنی ھەلبژاردن .ئەویش لەبەر ئەوەی دیسان پێیان وایە پارتی زۆرینەی دەنگەکان دەھێنیت و چۆک بە نەیارەکانی دادەدات .ئەمەش لای دوژمنان و داگیرکەران مایەی پەسندکردن نییە .دووەم/ رازی بوونی پارتی بە داواکاری یەکێتی ، کەداوادەکات پارتی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ھەرچی بێت دەبێت نیوەی بەشی یەکێتی لە دەستکەوتەکان بدات ، واتا ئەگەر یەکێتی دە کورسی پەرلەمانی ھێناو پارتی چلیش بھێنی ، ئەوە دەبێت پارتی دەست لەسەرکەوتنی خۆی ھەڵبگریت و نیوەی پۆست و پلەو دەسەلات بدات بەیەکێتی . ئەگەر پارتی ئەم سازشە بۆیەکێتی نەکات ، ئەوە یەکێتی بەھاوکاری گۆران و کۆمەل ،یان لێناگەرێن ھەلبژاردن بکرێت ، یانیش ئەنجامەکانی ھەلبژاردنێک رەت دەکەنەوە ، کەپارتی تیادا براوەی یەکەم بێت . ئەوەتە ھەرئێستا لەمیدیاکانیان پروپاگەندەی ئەوەدەکەن کە پارتی ئامادەکاری گەورەی بۆ تەزویرکردووە بۆیە ئەوان داوای دواخستن دەکەن . ئەمە پانۆرامای پیلانگێڕیەکانی دوژمنانی کوردستان بوو کە گشتی بە دەست کێش و رۆڵی دیاری یەکێتی بەرێوە چووە ،لەھەموو کاتەکانیش ئامانج لەناوبردنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و رابەرایەتی پارتی و بارزانی بووە . بەڵام چۆن تەواوی پیلانەکانی تر بەسەری خاوەنەکانیان پلقاوەتەوە ،دڵنیام ئەم جارەش تیادا روورەش دەردەچن .

Back to top button