پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق كشانه‌وه
هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا، له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دا كشانه‌وه، سه‌رۆكی بهمهنهترین په‌رله‌مانتار دانیشتنه‌كه‌ی دواخست”.
له‌دانیشتنی ئه‌مرۆی سوند خواردنی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی عێراق فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و هادی عامری دوایی سوێند خواردنی یاسایی له دانیشتنه‌كه كشانه‌وه، هاوكات، حه‌سه‌ن عاقولى، ئه‌میندارى لیستى سائیروون، له په‌رله‌مانى عێراق ڕای گه‌یاند: “هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانیمان پێكهێناوه و له زیاتر له 180 ئه‌ندامى په‌رله‌مان، پێكدێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان بۆ یه‌كڵا كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی بۆ یه‌ك كاتژمێر دواخست بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی فیدراڵی گه‌وره‌ترین كوتله دیاری بكات”.