هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دا په‌شیمان بویه‌وه
پاش راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه له‌باره‌ی سه‌رۆككۆماری بڵاوی كرده‌وه كه تێیدا دژایه‌تی خۆی بۆ كاندید كردنی به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرا كردبوو، ئه‌مرۆ راگه‌یاندراوێك به‌ناوی نووسینگه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندوو، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م راگه‌یاندراوه ره‌شنووسی پاكێجێك بووه، كه به‌بێ خواستی خۆی بڵاو كراوه‌ته‌وه”.
دوای راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له 1ی 9ی 2018 هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ناوی نووسینگه‌ی خۆیه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرۆته‌وه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه” بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە ناوی نووسینگەکەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا بەجۆرێک لە جۆرەکان، پەشیمانبوونەوەی خۆی لە ڕاگەیاندراوی یەکەم ئاشکرا کردووە و ئاماژەی بەوە داوە: ”لە میدیاکاندا نووسراوێک بە ناوی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بڵاو بووەتەوە کە لەسەر بارودۆخی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان و ھاوکات پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری داھاتووی عێراق و چۆنیەتیی بەشداریکردنی کورد لە حکوومەتی نوێی عیراق بووە”.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه” ڕەشنوسی بڕگەیەک بووە لە پاکێجێک سەبارەت بە رەوشی سیاسیی ناوچەکە، کە بەبێ رەزامەندیی ئیمزای ھێرۆ ئیبراهیم بڵاو بووەتەوە“. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هێرۆ ئیبراهیم ”لەکاتی خۆیدا رای خۆی سەبارەت بەو پرسانە دەخاتە ڕوو”.
شایانی باسه له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاتووه” کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەلایەوە زۆر گرنگە یەکێتی بە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی وەریبگرێت. دواتر ئەوەی ئاشکرا کرد کە دەبێت سەرکرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڤاڵێکی بە ئەزموون و مولتەزیمی قاڵبووی خەبات و تێکۆشان و دانەبڕاوی ڕێبازەکەی مام جەلال کاندید بکات”. ئەم وەسفەشی وەک دژایەتیکردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لێک درایەوە و لە ئەنجامدا بەرهەم ساڵح ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکرا، لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستەکەدا، دەگەڕێتەوە نێو ڕیزەکانی یەکێتی، ڕاگەیاندراوەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، قسەیەکی جددی لەبارەی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو ڕیزەکانی یەکێتی، لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەئارادا بوو، بە ڕادەیەک کە سلێمان عەبدوڵا یونس، یەکێک لە بەرپرسانی میدیای هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە نووسینێکدا، پێشنیازی جۆرێک لە یەکگرتنەوەی نێوان یەکێتی و هاوپەیمانی و گۆڕانی کرد، بەڵام بەهۆی ڕاگەیاندراوەکەوە، دەنگۆکە کۆتایی هات.
پێش