كه‌ركوك مه‌ترسی حه‌شدی شه‌عبی و داعش زیاد ده‌كات
له خیانه‌تی ڕهشی۱٦ى ئۆكتۆبه‌ردا، میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی و هیزه ئێرانییه‌كان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكارى ناو یه‌كێتی كه لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌رێگای خێانهتهكه بوو، پارێزگاى كه‌ركووك و ناوچە کوردستانییەکانی تریان داگیر كرد و لەو رۆژەوە تا ئێستا کەرکووک ئەو ناوچانە ئارامییان بە خۆیەوە نەدیووە ڕۆژ له دوای ڕۆژ كاری تێرۆریستی و ته‌عریبكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان له زیادبووندایه .
نه‌قیب گۆران عەبدوڵڵا، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ڕایگەیاند: ”ئەمڕۆ دووشەممە بۆمبێکی چێنراو لەگەڕەکی عەسکەری شاری کەرکووک تەقییەوە و بەو هۆیەوە، کەسێک به ناوی فەلاح فاتیحە و موختارە وبەسەختی بریندار بووە و بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نەخۆشخانەی ئازادی كراوه .“.
گوتەبێژه‌كه‌ی ئاسایشی کەرکووک گوتی: ”بەپێی زانیارییەکانی ئێمە هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێکی سەر بە شاره‌دێی یایچی، کە عەرەب و تورکمانی تێدا نیشتەجێیە ،ژمارەیەک له‌دانیشتووانى گونده‌كه‌یان کوشتووە”.
لە دوای ڕووداوەکانی خیانه‌تی ڕه‌شی ١٦ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ڕێککەوتن لەگەڵ گروپێکی ناو یەکێتیی ڕووداوەکانی کوشتن و ڕفاندن و هەڵکوتانەسەر ماڵی هاووڵاتییان لە شارەکەدا زیادی کردووە.