سلێمانی داواكاری گشتی كه‌مته‌رخه‌مه‌و ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ سلێمانی زیاد ده‌كات

محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان و بڕیاردەی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش ڕایگەیاند: “ئەوە چەندین جارە کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن، لە کاتێکدا بەپێی یاسا ئەوە بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە و نابێ لە کاتی دەوامی فەرمیدا ھیچ کەس و لایەنێک بەو شێوەیە پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان بدات، بە پێچەوانەوە دەبێ ھەموومان لەپێناو پاراستنی دۆخی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، ڕێز لە برایانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی ھاتوچۆ بگرین، بەڵام بەداخەوە چەندین جارە ئەو حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە”.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند:” ئەو کەسانەی پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن، پێویستە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، ھەروەھا ”نابێ ھیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە بێت، چونکە ھێزە ئەمنییەکان پارێزگاری لە سەر و ماڵی ھاووڵاتییان دەکەن و بەپێی یاسا ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە مامەڵەیەکی ناشارستانی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکاندا بکات”.

بڕیاردەی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له‌ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت:” ئەو کەسانەی پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن، ئەگەر حزبێک داڵدەیان نەدات، ھیچ کەسێک ناتوانێ ئەو کارە بکات، ئەگەر ھاووڵاتییەکی بێ پشت و پەنا پەلاماری ھێزی ئەمنی بدات، لە ماوەیەکی نزیکدا دەستگیر دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە سەر بە گرووپ و تاقم و کۆمەڵێک بەرپرسی حزبین، بۆیە ئەو حاڵەتانە دووبارە دەبنەوە”.

محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان گوتیشی:”داواکاری گشتی کەمتەرخەمە“ لەو ڕووداوانە و بەپێویستی زانی ھەڵوێستی خۆی ھەبێت، چونکە ”ناکرێ کۆمەڵێک گرووپ و تاقم کە حزب داڵدەیان دەدات، پەلاماری پۆلیستی ھاتوچۆ بدەن، بۆیە پێویستە ڕێگە لەو حاڵەتانە بگیرێت و قبووڵ نەکرێت چیتر ئەو کەسانە پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان بدەن”.

جگە لە ڕووداوەکەی ئه‌مشەوی ڕابردوو، له‌ڕابردووشدا هێزێکی سەر بە لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، پەلاماری هێزە ڕەشەکەی سلێمانییان دا کە بۆ گەڕان و پشکنین بەدوای چەکی دەستیی هاووڵاتییان پێکهێندرابوون و هێزە ڕەشەکەیان چەک کرد.ی گشتی

Back to top button