ڕێباز بێركۆتی: به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندی شه‌خسی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ماوه‌

ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کەسێکی نزیکه‌ باڵی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ڕایگەیاند: ”یەکێتی حزبی دایکە و ئەو بەڕێزانەی جیابوونەتەوە، بە جۆرێک لە جۆرەکان گرفتیان لە بەڕێوەچوونی شێوازی کارکردنی یەکێتی ھەیە، ئێستا یەکێتی لاری لە گەڕانەوەیان نییە، ئەگەر گەڕانەوەیان بە شێوەی لێکتێگەیشتن و خزمەت بە بەرنامە و ستراتیژی یەکێتی بێت“.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی:” ھەموو ئەوانەی لە یەکێتی جیابوونەوە، ”نەیانتوانی شتێک بکەن کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان بکەن“. گوتیشی: ”پێیان وابوو کە گۆڕانکاری و شتێکیان پێ دەکرێ کە بە یەکێتی نەکراوە، بەڵام ئەزموون دەریخستن ئەوەی یەکێتی پێی نەکرا، ئەوانیش ناتوانن بیکەن“.

ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ده‌ڵێت: ”گفتوگۆکانی بەرھەم ساڵح لەسەر ئاستی ئۆرگانە فەرمییەکانی یەکێتی نییە، بەڵکوو لەگەڵ ئەو برایانەی ناو یەکێتی لەسەر ئاستی شەخسیە، بۆیە ھیچ شێتیکی لێ تێناگەم“.

له‌باره‌ی نهێنی گفتوگۆكانی به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر گوتیشی :”ئەوەی زیاتر من بیستوومە، گفتوکۆکە لەگەڵ بنەماڵەی ماڵی مام جەلالە“، بێرکۆتی دەڵێت: ”جەختیش دەکەمەوە لەگەڵ ھیچ ئۆرگانێکی یەکێتی گفتوگۆ نییە و لەگەڵ کەسەکانە، بۆ ئەوەش ئێمە ئاگاداری ئەو وردەکارییانە نین“.

Back to top button