یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌نگۆی چوونه پاڵ مالیكی و عامری ڕه‌تده‌كاته‌وه
ده‌نگۆی چونه به‌ره‌ی مالیكی و عامری له‌سه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی بڵاوده‌بێته‌وه موسەننا ئەمین، سه‌رۆكى فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند: “ئەو دەنگۆیە هیچ بنه‌مایه‌كی نییە، تائێستا بڕیارمان نەداوە بچینە پاڵ هیچ هاوپەیمانێتیەك”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵیت :”یه‌كگرتووی ئیسلامی له چوارچێوه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستاندا كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام ئه‌دات ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر شه‌ش لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى كوردستان پیكه‌وه یه‌كده‌نگ بن”.
د. موسه‌ننا ئه‌مین ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر ئەوەش نەبوو، ئێمە لەگەڵ ئەو سێ حزبەی له‌یه‌كه‌وه نزیکین و چوارچێوەیەکی کاری هاوبەشمان هەیە، كار ده‌كه‌ین و ڕێزی لێ دەگرین”.
موسه‌ننا ئه‌مین،سه‌رۆكى فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق، گوتی:” به‌رژه‌وه‌ندی نەتەوەیی میلـلەتى كورد بە پلەی یەکەم له‌به‌رچاو ده‌گرن، گوتیشی: “بەغدا شوێنی کاری نەتەوەیی و خزمەتی میڵەتەكهمانه، کاری حزبایەتی جێگەی نابێته‌وه، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کورد وەک نەتەوە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکات و بڕیار بدات، ئەمەش بکاتە دەرفەتێك بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوخۆ”.
دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو، لیسته‌كانى نەسر، سائیرون، حیكمە، وەتەنیە، بەرەی توركمانی و ژمارەیەك كوتلەی دیكە كە لە نێویاندا نەوەی نوێ تاكە لیستی كوردی ، گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانییان ڕاگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ریشدا لیسته‌كانى هادى عامرى و نوورى مالیكی چه‌ند لایه‌نێكی دیكه، گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانییان ڕاگه‌یاند.