‌عه‌بادی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی

دوای ئەوەی بە بڕیارێکی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ماوەتەواو بوو، فالح فەیاز سەرکی دەستەی حەشدی شەعبی و ئاسایشی نیشتمانی لەکارەکەی دوورخرایەوە، بەپێی بڵاوکراوەیەکی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، عه‌بادیی بووەتە سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
نوسینگه‌ی عه‌بادی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ردانی باره‌گای ده‌سته‌كه‌ی كردوه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری دۆخی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بووه‌.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، عه‌بادی ستایشی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌سه‌ر تیرۆردا كردوه‌.
عه‌بادی جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌رۆشی به‌دیهێنانی مافه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ و پشتیوانیی ته‌واوی بۆ ده‌ربڕیون.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30ی ئابی 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانێكی وزاریی بۆ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی پێشوی حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركرد و له‌ پۆسته‌كه‌ی لای برد.
Back to top button