سەرۆکی لیستی برایەتی لە کەرکووک: زیاتر لە پەنجا پۆست لە کورد وەرگیرانەتەوە

لەدوای ئەوەی کەرکووک بەهۆی خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیر کرا، کەرکووک کەوتۆتە ژێر پرۆسەیەکی چڕی تەعریب، سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا دەڵێت:” بارو دۆخی ئێستای کەرکووک وەک ۱٦ـی ئۆکتۆبەرە”.

محەمەد كەمال، سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و ئەندامی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایە، رایگەیاندووە: لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە زیاتر لە 50 پۆستی كورد لە كەركووك وەرگیراونەتەوە. جەختیش دەكاتەوە تەعریب كردن لە كەركووك بەردەوامە.

سەرۆکی لیستی برایەتی لە کەرکووک دەشلێت:” باردۆخی كەركووك وەكو خۆیەتی هیچ گۆڕانكاری بەسەریدا نەهاتووە، پۆلیسی فیدراڵی دژە تیرۆری عێراقی، حەشدی شەعبی بە تایبەت میلیشیای عەسایب ، تاوەكو ئێستا لە ناو شاری كەركووكن، بارەگا و ماڵەكانیان داگیركردووە، بارودۆخی كەركووك وەكو رۆژی 16ی ئۆكتۆبەرە و هیچ نەگۆڕاوە”.

هەرەها گوتیشی:” لە بارەی چۆلکردنی بارەگاکانی پارتی  نوسراوێكم بینیووە گوایە بارەگا داگیركراوەكانی كەركوك چۆڵ بكرێت، بەڵام بە تەواوی چۆڵ نەكراون، لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی شتی زۆریان لێ دەركردوون بۆ ئەوەی چۆڵ بكرێت،بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بارەگایەك نەدراوەتەوە كەس”.

 

Back to top button