هاتوچۆی هه‌رێم هه‌ركه‌سێك ئه‌م جۆره سه‌رپێچیه بكات ده‌ستگیرده‌كرێت.
هاتوچری هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا رایدهگهێنێت.” كه هه‌ر كه‌سێك شۆفێری بكات و سه‌رپێچی یاسا بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌بێ ده‌ستگیرده‌كرێت.”
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه.” كه هاتووچۆی هه‌رێم له‌باره‌ى شۆفێریكردن به‌بێ مۆڵه‌ت سزاكه‌ی به‌م شێوه‌یه شۆفێریكردن بێ مۆڵه‌ت له‌یاسا ژماره (86)ی هاتوچۆی ساڵی (2004)دا كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی بۆ دیاریكراوه كه به‌شی (21)ه له‌یاساكه‌دا:-
1 هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێل لێدهخۆڕێت به‌بی مۆڵه‌تی شۆفێری یان لێی سه‌ندرابێته‌وه یان هه‌ڵوه‌شێندرابێته‌وه، یاخود تایبه‌ت نه‌بێت به‌حۆری ئۆتۆمبێله‌كه، سزا ده‌درێت به‌گرتن به‌ماوه‌یه‌ك لهمانكێگ كه‌متر نهبێتو له‌شه‌ش مانگیش زیاتر نه‌بێت.
2 ئه‌و كه‌سه سزا ده‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت لهمانگێكو زیاتر نه‌بێت له‌شه‌ش مانگ، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕی پاره‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له(100) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له(150) هه‌زار دینار، یاخود هه‌ردوو سزاكه ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێگه به‌كه‌سێكی بێ مۆڵه‌ت بدات به‌لێخوڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێله، ئینجا خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه بێت یان وه‌ریگرتبێت.