میسی پاش رۆناڵدۆ ریال مه‌درید هێزی نه‌ماوه‌.

لە لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراودا میسی باسی چوونی رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و ئەو یانەیە بە لاوازتر ناو دەبات دوای چوونی ئەو یاریزانە.”

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی کەتەلۆنیا، میسی وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوەو رایدەگەیەنێت یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا وەکوو جاران بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان پاڵێوراوێکی بەهێز نیە، ئەمەش بەهۆی چوونی رۆناڵدۆوە و لە ئێستاشدا یانەی یۆڤانتۆس باشترن بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو ئەوەش شتێکی ئاشکرایە.”

دواتر لەسەر یانەکەی خۆی دەڵێت” ئێستا کاتی ئەوەیە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببەینەوەو پێکهاتەیەکی نایابیشمان هەیە بۆ بردنەوەی  ئەو خولە، ئێستا کاتی ئەوەیە بەدەستی بێنین کە ماوەی سێ ساڵە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ماڵئاوای دەکەین.”

دواتر دەڵێت کرانە دەرەوەمان بەرامبەر بە رۆما  تا ئێستا خراپترین بووە، یەکەم شت ئێمە یاری چوون بە ئەنجام لە پێشەوە بووین و دووەم شتیش  شێوازی بەڕێوەچوونی یاریەکە بوو لە رۆما.”

Back to top button