ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هێرشی تووند دەكاتە سەر باڵی هێرۆخان

خواكوڕك
بەنزین لەپارێزگای سلێمانی بەرێز دەبێتەوە و ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی گۆڕانیش دەلێت حكومەتێك لۆكالیی لە سلێمانی بوونی نیە تا بەدوا داچوون بۆ ئەو پرسە بكە ئەوەی هەیە كۆمەڵێك مافیان بۆ بەرژەوەندی حزبی كار دەكەن.
 
غالیب محمەد سەرۆكی لێژنەی نەوت و وزە لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، نرخی بەنزین بەرز بۆتەوە، بەشێوەیەك بۆ هەر لیتری بەنزین 25 دینار هاتۆتە سەر و هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەرێنتەوە كە هیچ حكومەتێكی خۆجێی لەپارێزگای سلێمانی نیە تا بەدواداچوون بكات بۆ نرخی بەنزین، دەلێت ئەو یاسایانەی كە داشنراون كۆمەڵێك مافیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان دایان ناون.
 
هەروەها سەرۆكی لێژنە نەوت و وزە لەپارێزگای سلێمانی دەلێت ئەوەی كە سەیریشە لەیەك كاتدا هەموو بەنزین خانەكان بەیەكەوە نرخی بەنزینیان گران كردووە هۆكارەكەش نازانرێت چونكە هەموو بەنزین خانەكان قورغكراوە .
Back to top button