زه‌یتون خوێن پاك ده‌كاته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی قۆڵۆنیشه‌.

بەپـێی لێـكۆڵینەوە زانسـتیـیەكان دەركەوتووە زەیتون بە دەرمانێـكی پـزیشكی ناودەبرێت وەك خۆراك، یاخود بە بەكارهێنانی زەیتی زەیتون بۆ كەمكردنەوەی ئازار لە نەخۆشـدا. “

لێـكۆڵەرەوانی ئەو لێـكۆڵینەوەیە پـێـكهاتەی ناوەرۆكی زەیتونیان ئاشـكراكردووە كە پـێـكهاتووە لە چەندین خانەی كەمكەرەوەی چەوریـیەكان كە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و هەسـ‌تپـێـكراو كاردەكاتە سەر بەكارهێنەری، هەروەها لە كاتی دروسـتكردنی زەیتی زەیتون كەمترین ماددەی كیمیاوی بەكاردەهێنرێت، چونكە بە تێـكەڵكردنی ماددەی كیمیاوی ئەم ماددەیە تێـكدەچێت.”

پـێـكهاتەی زەیتون پـێكدێت لە هەموو زەیتە‌ بەسوودە سروشتیـیەكان لە هەمان كاتدا زەیتی زەیتون دەتوانێت بەرگری بكات لە مانەوەی ماددەی ڤینیۆڵ وەك ئەلیبرۆبین كە ماددەیەكی پارێزگاری ترشەڵۆكە لە جەستەی مرۆڤداو دەتواێت بەهۆی ئەو ماددەیە خۆی دەرباز بكات لە كلاوسین كە بە ماددەیەكی ژەهراوی ناسراوەو لە جەستەی مرۆڤدایە.

هەروەها زەیتی زەیتون ڕۆڵی هەیە لە پاككردنەوەی خوێنی مرۆڤ، بە مانای كەمكردنەوەی چەوری تیایانداو بە تایبەتی سوودی هەیە بۆ نەخۆشەكانی دڵ و شێرپەنجەی قۆڵۆن.

Back to top button