كۆمپانیایی فه‌یسبوك: سێ یه‌كی جیهان فه‌یسبوك به‌كاردهێنن.

كۆمپانیای فەیسبوك ڕایگەیاندووە، ژمارەی بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە بۆ یەك ملیارو نەوەدو چوار ملیۆن كەس بە شێوەیەكی مانگانە بەرزبۆتەوە، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا یەك ملیار‌و سێ سەد ملیۆن كەسیان بەشێوەیەكی ڕۆژانە بەكاریدەهێنن.”

كۆمپانیایی فه‌یسبوك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا, داهاتی كۆمپانیاكە سێ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووەو ئەوەش بە تێكڕای لە (%76) بەرزبۆتەوە.

لەئێستاشدا سێیەكی دانیشتووانی سەرتاسەری جیهان بەشێوەی مانگانە فەیس بووك بەكاردەهێنن‌ و زۆربەی بەكارهێنەرە نوێكانیش لە دەرەوەی ئەوروپاو ئەمریكای باكورن.

Back to top button