كۆبونهوهی پارتی و گۆران لهسهر كۆدهنگی كورد كۆتایی هات
ئەمڕۆ سێ شهممه ٤ی ۹ی ۲۰۱۸ شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەکە لەبارەی چەندین پرسی جیاواز کۆبونەتهوە”.
به پێی زانیارییهكانی ” خواكوڕك” پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆدەنگی کورد لەبەغدا بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان بوون.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكدێت لە نێچیرڤان بارزانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، عارف تەیفوور، عەلی حوسێن، دڵشاد شەهاب، ھەروەھا شاندی بزووتنەوەی گۆڕان لە عومەر سەید عەلی، محەممەد تۆفیق رەحیم، شۆڕش حاجی، مستەفا سەید قادر، ئاوات شێخ جەناب، هۆشیار عومەر عەلی، ئاراز وەلی، پێكدێت.
کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنهوهی گۆڕان، تەنیا پرۆسەیەکی ئاشتەواییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و رەوینەوەی ئەو جۆرە لە بارگرژییە کە لەدوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی عێراق لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان .
كۆبونهوهی شاندی پارتی و گۆران دوای ئەوە دێت کە شاندەکەی پارتی رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەگەڵ هەریەک لە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کۆبووەوە.
بڕیاریشە رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت .