پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمشهو كاتژمێر ۱۲ی شهو بانگهشهی ههڵبژاردن دهست پێدهكات
بە مەبەستی ئامادەكارییەكانی بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەمڕۆ كۆمسیۆن لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان لە ھەولێر كۆبوونەوە و چەند رێنماییەك لەبارەی بانگەشە درایە لایەنە بەشداربووەكانی ھەڵبژاردن ، بڕیارە دوای كاتژمێر ۱۲ی ئەمشەو بانگەشەی لایەنەكان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێبكات و كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستانیش رێنمایی تایبەت بە بانگەشە كردن رادەگەیەنێت.
ئارام نەجمەدین، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند: “سبەی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەست پێدەكات و ۲۳ رۆژ بەردەوام دەبێت، لەبارەی ئامادەكارییەكان ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان لە ھەولێر كۆ بووینەوە، رێنماییەكانی بانگەشەی ھەڵبژاردنمان بە نوێنەری لایەنەكان دراوه”.
بەرپرسهكهی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ڕاشیگهیاند:” : “لایەنەكان ئازادن بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ھەموو شوێنێك بكەن، جگە لە باڵەخانەكانی حكوومەت و پەرستاگاكان و پاڕكە گشتییەكان، كە ناكرێت بۆ بانگەشە بەكاربھێندرێن، ئەوەی كە بەلای ئێمەوە گرنگە بانگەشەكردنی لایەنەكان كاریگەری نەرێنی بۆ سەر ژیانی خەڵك نەبێت و رێگاكان دانەخرێن و خەڵك بێزار نەكرێت”.
ههروهها گوتیشی: ” داوامان لە لایەنەكان كرد پابەندبن بە رێنماییەكان، بە تایبەتی راگەیاندنەكانیان دووربن لە ناوزڕاندن و تەشھیركردن”.
لای خۆیهوه ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی دووی پارتی ڕایگەیاند:” لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە، پارتی لەناو سەنتەری شاری هەولێر، دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و چالاکییەکە ”میڵی“ دەبێت.