خانه‌قین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌قین كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
سەمیر محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، ڕایگەیاند: “درەنگانی شەوی ڕابردوو ۳ی۹ی۲۰۱۸ لە نزیك یاریگای تۆپی پێی خانەقین، تەقینەوەیەك ڕووی داوە، بەڵام زیانی گیانی بەدوادا نەبووە”.
سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین گوتیشی: “تەقینەوەكە بە بۆمب ئەنجام دراوە و ئێستاش هێزەكانی پۆلیسیش لەبارەی هۆکاری ڕووداوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە كردووە”.
شارى خانه‌قین /۱۵۵ كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه/ یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به “ئازادى عێراق” زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى ۱٦ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷، دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه كه‌وته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی.