بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خوازیاری دواخستنی هەڵبژاردنن وجڤاتی نیشتمانی گۆڕان دوابڕیارده‌دات

 

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ،لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا ،هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و شۆڕش حاجی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، سووربوونی پارتی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووپات كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:” كاره‌ ته‌كنیكییه‌كانی كۆمیسیۆن ته‌واو بوونه‌ و ته‌واوی رێكار و هه‌نگاوه‌كان به‌ڕێوه‌چوونه‌ و هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ له‌ پێشدا نییه‌ تا هه‌ڵبژاردنی بۆ دوابخرێت”.

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتیشی:” هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌ بارن بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ ۳۰ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت”.

لای خۆیه‌وه‌ شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند” لە کۆبوونەوە هاوبەشەکەی نێوان پارتی و گۆڕان، بە ڕاشکاوانە هەردوولا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاندووە و ئاماژەشی بەو بیانووانە کرد کە گۆڕان بە هۆیانەوە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکات”.

گوتەبێژه‌كه‌ی بزووتنەوەی گۆڕان گووتیشی:” خۆزگە هەرێمی کوردستان خاوەنی دەستوور و دامەزراوەی ئەوتۆ بووایە کە لە هەموو کەشوهەوایەکدا بتوانرابا هەڵبژاردن لە کاتی دەستووریی خۆیدا ئەنجام بدرێت لەبەر چەند هۆکارێک، ئەوان خوازیاری دواخستنی هەڵبژاردنن و بۆ بڕیاردانیش لەمبارەیەوە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆدەبێتەوە”.

Back to top button