سلێمانی پسپۆڕێكی بواری نه‌خۆشییه‌كانی مندالان كۆچی دوای ده‌كات

د. جەمال ئەحمەد رەشید، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە د.جمال احمد رشید پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان لە وڵاتی ئەڵمانیا  بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەی پوک و تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە بۆ بەشەکانی دیکەی لەشی کۆچی دوایی کرد.

د. جەمال یەکێک  لە ساڵی ١٩٦٨ کۆلێجی پزیشکی تەواو کردووەو لەو کاتەوە وەک پزیشکی منداڵان دەستبەکاربووەو هەروەها یەکێک بووە لەو پزیشکانەی کە بەهۆی زیرەکی و کاری خێر خوازیییەوە ناوبانگی پزیشکی پرشنگی لێ نرابووە.

ئەو پزیشکە دوای زنجیرەیەک لە وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە لە شاری سلێمانی و وڵاتی ئەردەن و ئەڵمانیا دواجار نەیتوانی بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ بێت، ئەمڕۆ لە ئەلمانیا کۆچی دوایی کرد.

Back to top button