فواد مه‌عسووم: له وتاره‌كه‌ی دا له رقی گه‌لی كوردستان پێشهڵكاری ده‌ستووری كرد
دوێنێ 3ی 9ی 2018 له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق فواد مه‌سعووم سه‌رۆككۆماری عێراق وتارێكی پێشكه‌ش كرد له‌وتاره‌كه‌ی دا باسی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقی كرد، جگه له كورد‌و و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان، به‌مه‌ش عێراقی فیدرالی و ته‌وافق و هاوسه‌نگی له وتاره‌كه‌دا به‌پێی ده‌ستوور نه‌خسته روو، چاودێرانی سیاسیش ده‌لێـ” ئه‌وه‌ی فواد مه‌عسووم له وتاره‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد رقێكی زۆر بوو له‌دژی گه‌لی كوردستان”.
له‌و باره‌یه‌وه زكری مووسا نووسه‌ر و چاودێری سیاسی ده‌لێـ”بە ڕاستی زۆر بەوە قەڵسم سەرۆككۆماری عێراق كە كوردە و بە ڕێككەوتنی لایەنە كوردستانییەكان نێردراوە بۆ ئەوێ، دوێنێ لە پارلەمانی عێراق بە یەك وشە باسی پێشمەرگە و شەڕی داعشی نەكرد، تەنانەت یەكجار ناوی كورد یان كوردستانی نەهێنا. ئەوەی بۆ خۆ شیرینكردن بوو لەبەردەم عەرەبەكان. هەتا توانی بە عێراقی وەتەنیدا هەڵگوت، ئەو عێراقەی سەت ساڵە سەرچاوەی نەهامەتی بووە بۆ كوردستان. ئەمە ئەوپەڕی شەرمەزارییە… باشە لە چی دەترسێیت؟ بۆ مێژوو بۆ خۆت دروست ناكەی و بەرگری لەگەلەكەت ناكەی؟؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ” فواد مەعسووم خۆی شەرمەزاری گەلەكەی كرد بەس ئامادە نەبوو خۆی شەرمەزاری داگیركا‌ر بكات”.
هه‌ر له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی فواد مه‌عسووم كه به‌هیچ جۆڕێك ئاماده نه‌بوو ناوی كوردستان و گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه بهێنێت، عارف قوربانی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له كۆمێنێتكی دا ده‌لێت” فواد مه‌عسووم خەریک بوو دروشمەکەی تورکیا بڵێتەوە یەک ئاڵا‌و یەک نەتەوەو یەک نیشتمان”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه نابێت جارێكی تر سه‌رۆككۆمار بدرێته‌وه ده‌ستی یه‌كێتی و یان قوتابخانه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانیه‌كان، چونكه ئه‌مانه دژی گه‌لی كوردستانن و هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقی نه‌ته‌وه‌یان له‌ده‌ست داوه بۆ پله و پۆست، بۆیه فواد مه‌عسووم، هه‌مان ئه‌و قوتابخانه‌یه پێناسه ده‌كات كه له‌پێناو كوردسیهك له به‌غدا ئاماده‌یه هه‌موو كوردستان بفرۆشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك له‌پێناو نه‌وت كه‌ركووكیان فرۆشت”.