یه‌كێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به كێشه نازانێت
یەكێتی نایەوێ دەستبەرداری به‌رهه‌م ساڵح ببێت ، هه‌وڵه‌كانی چەند رۆژی رابردووی بافڵ تاڵەبانی كوڕه گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی لەگەڵ به‌رهه‌م ساڵح ئەنجامی نەبووە، بەڵام نه‌به‌رهه‌م ساڵح و نه‌یه‌كێتی بێ ئومێد نه‌بوون له یه‌كتر،یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌دات پێش هەڵبژاردن لەگەڵ بەرهەم ساڵح ڕێكبكه‌وێت و بیگێرێته‌وه بۆ ناو ماڵه‌گه‌وره ! خۆئه‌گه‌ر نا داواكاری به‌رهه‌م ساڵح له كۆنگره‌ی چواره‌م كه هێشتا روون نییه كه‌ی ده‌به‌سترێت تاوتوێ ده‌كه‌ن .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” باڤڵ تاڵه‌بانی له دانیشتنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح پێی گوتووه بگەڕێتەوە نێو یەكێتی، یان لە پرۆسه‌ی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا یەكێتی تووشی سەرئێشەی نەكات، تاوەكو ئەو كاتەی كۆنگرەی چوارەم دەبەستن و لە كۆنگرەدا داخوازییەكانی یەكلایی دەكەنەوە.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” یه‌كێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به كێشه نازانێت و سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح داوای كردووه كه پێش گه‌رانه‌وه‌كه‌ی قه‌واره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه “.
له‌ڕابردوو به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یەكێتی بوو ،گله‌یی له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی هه‌بوو،به‌رهه‌م ساڵح داوای ده‌كرد كه ئاگاداری وردەكاریی داهات و كاروباری سەربازی و رێكخستنی یەكێتی بێت و دەسەڵاتی راستەقینەی هەبێت و هەموو شتەكان لەلایەن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه قۆرغ نەكرێن و بدرێنە جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی”.
به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌مجاره هاوكێشه‌ی ناو یه‌كێتی گۆڕابێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح پەیوەست كرابێت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ،هه‌رچه‌نده به‌رهه‌م ساڵح لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە تەنیا گوتی “ئەو پۆستە مافی كوردە و هەركەسێك لەوێ بێت دەبێت بۆ بەرگریكردن لە مافی كورد بێت نە پشك پشكێنە”.