هه‌ر حزبێك دۆخی باشه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین

له‌ راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، 4ی 9ی 2018، رایگه‌یاندووه‌”لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی، لە بارەگای ئەنجومەنی سیاسیی حزبەکەیان لە شاری سلێمانی وەک دوا ئامادەکاری بۆ دەستپێکی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەند و ناوەندەکان کۆبووەوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی لێژنه‌ی بالا هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی” پاش تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی کۆمەڵ، بۆ دەستپێکی بانگەشە، جارێکی دیکە ئەوە دووپات کراوەتەوە کە کۆمەڵی ئیسلامی گرفتی نییە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و ئامادەکاریی تەواوی کردووە و دواخستنی ھەڵبژاردن داخوازیی کۆمەڵی ئیسلامی نییە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە لە پێناو ئەنجامدانی بانگەشەیەکی مۆدێرن و لە پێناو بەھەدەرنەدانی پارە بەھەندێ شتوومەکی ھەڵبژاردن کە لە ڕابردوو وەک پێداویستی بانگەشە سوودی لێ وەرگیرا، کۆمەڵی ئیسلامی، بڕیاری داوە شەقام و شوێنە گشتییەکان بەکارنەھێنێ بۆ بانگەشەو ھەڵواسینی رێکلام و شریتی ڕاگەیاندن” هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندوو”کۆمەڵی ئیسلامی جارێکی کە داوا لە ھاووڵاتییان دەکاتەوە بەشداری ھەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگدان بکەن، چونکە ھیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ گۆڕانکاری جگە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداربوون لەو پرۆسەیە”.

هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌” کە ئەمڕۆ ھەڵبژاردن ڕێگایەکی گۆڕانکارییە بەمەرجی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردبێ،‌ بەھەمان شێوە جارێکی تر کۆمەڵی ئیسلامی دەخوازێ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان تەواوی ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ لە پێناو ڕێگری لە ساختەکاری و ھەوڵدانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە پێناو ئایندەیەکی باش بۆ کوردستانیان”.

Back to top button