ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران :بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دواده‌كه‌وێت و پرسی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كرێت
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند:” هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت و دواناکەوێت، هەر هێز و لایەنێک ئەو مافە لە جەماوەری کوردستان بسەنێتەوە و هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن بدات، ئەوا “حه‌قوایه جه‌ماوه‌ر قەبووڵی نه‌کات و ئه‌و هێزه ترسنۆکانه سزا بدات”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: “هەڵبژاردن بە هیچ شێوەیەک دواناخرێت و ۱۰۰٪ ئەنجام دەدرێت”به‌ڵام چەند ڕۆژێک بانگەشەی هەڵبژاردن دواده‌كه‌وێت و “هەڵبژاردنیش ئەنجام دەدرێ”.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران لەسەر داوای لایەنە سیاسیەكان بڕیار لەسەر دواخستنی ماوەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدات”.
سەرچاوەكه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ، ڕاشیگه‌یاند:” ئیستا ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆبوونەوەدایە و ماوەی كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژدەكەنەوە و هەروەها چەند پرسێكی تریش تاوتوێدەكەن ،لایەنە سیاسیەكان داوایان كردوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بانگەشەی هەڵبژاردن دوابخرێت، بۆئەوەی كۆتا بڕیار بدەن لەسەر ئەوەی ئایا هەڵبژاردن دەكرێت یان نا؟ چونكە تا ئێستاش كۆمسیۆن دڵنیا نیە كە هەڵبژاردن دوادەخرێت یان لەوادەی خۆیدا دەكرێت”.
گۆران به هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی و هه‌بوونی ترس له ساخته‌كاری له‌گه‌ڵ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانن ویه‌كێتیش هه‌مان ده‌ردی ناوخۆی هه‌یه و به‌ده‌ست كێشه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنێت ،قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنیان كردووه‌و كشانه‌وه له به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن ،به‌ڵام تا ئێستا پارتی سووربوونی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ۳۰‌ی ۹‌ی ۲۰۱۸ ڕاگه‌یاندووه .